Abdullah Shukur
17 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2019
ھەولێر - AA
ئەمڕۆ ھەر سێ سەرۆکایەتییەكه‌ی ھەرێمی کوردستان دووەم کۆبوونەوەی دەوریی خۆیان لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر ئەنجامدا.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەری سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ر سێ سەرۆکایەتیی ھەرێم و پەرلەمان و حکوومەت، جەختیان لە گرنگیی یەکڕیزیی و یەکھەڵوێستیی سیاسیی لایەنە کوردستانییەکان له ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخ و پێشھاتەکاندا کردەوە، و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ھەوڵەکانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان له‌پێناو کۆکردنەوەی لایەنە سیاسییەکان و ھەنگاوەکان بۆ پێک‌ھێنانی ھاوپەیمانیی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا، كرد.
لەمیانی کۆبوونەوەکەدا پرسی گفتوگۆکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدراڵ تاوتوێکرا و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ رۆڵی شاند و تیمە دانوستانكاره‌كانی حکوومەتی هه‌رێم كرا سه‌باره‌ت به‌و رێککەوتنەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ له‌باره‌ی بوودجەی ساڵی ٢٠٢٠ پێیگەیشتوون.
ھاوکات داوای ئەوەشکرا، حکوومەتی عێراقی فیدراڵ رێککەوتن و لێکگەیشتنەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان جێبەجێبکات.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا پشتگیریی بۆ ھەوڵەكانی چاکسازیی له‌لایه‌ن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانه‌وه، دەربڕدرا، و تیشكخرایه سەر جموجووڵەکانی داعش، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان و ئه‌وه دووپاتكرایه‌وه كه سەرھەڵدانەوەی تیرۆر مەترسییەکی راستەقینەیە و پێویستە ھاوکاریی و ھەماھەنگیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەردەوامبێت.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له پرۆژەیاسای ھەڵبژاردن، یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق و پڕۆژەیاسای چاکسازیی لە ھەرێمی کوردستان، تاوتوێكراون.