هه‌ولێر
ئه‌مرۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له پیرمام دیداریان ئه‌نجامدا.
شاندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان "جان كۆبیس" نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بان كی مون سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی بوو.
نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان. رۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش به‌گرنگ ناوبرد و رایگه‌یاند "جیهان ئاگاداری قوربانیدانی هەرێمی كوردستان و هەوڵەكانیەتی بۆ شكستدانی تیرۆریستان و یارمەتیدان و لەخۆگرتنی سەدان هەزار پەنابەری عێراقی و سووری و پاراستنی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان له كوردستان".
هه‌روه‌ها جان كۆبیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، بان كی مون، نزیكبوونەوەی بەغدا و هەولێر و پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و دراوسێیەکانی هەرێمی، بە بەرز ده‌نرخێنێت".
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له یارمه‌تیدانی په‌نابه‌ران و نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی سیاسی عێراق به گرنگ وه‌سفكردوه.
هه‌ر له‌و دیداره‌ی شاندنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بارودۆخی ئاسایش و سه‌ربازی عێراق و هه‌ره‌شه‌ی تیرۆر له پارێزگاكانی ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی هاوسۆزی و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد و ئاماژه‌ی به قارهمانێیهتی هێزی پێشمه‌رگه كرد کە بۆ مانه‌وه و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان قوربانی زۆری داوه.