باکۆ
ئیلھام عەلیێڤ، لە ھەڵبژاردنی وڵاتەکەی لەڕۆژی ٩ ئەم مانگە بەڕێوەچوو ٨٤% دەنگەکانی بەدەستھێناو بۆ سێەمجار لەپۆستی سەرکۆماری دا مایەوە.
ئەمڕۆ شەممە لەبینای پەرلەمانی ئازەربایجان بە ئامادەبوونی وەزیرو کاربەدەستانی باڵای وڵات مەڕاسیمی سوێند خواردنی سەرکۆمار بەڕێوەچوو، تێیدا عەلیێڤ دەستی لەسەر نامیلکەی دەستووری ئازەربەیجان داناو گوتی: "لە ماوەی سەرکۆماریمدا پەیوەست دەبم بە دەستووری ئازەربایجان، سەربەخۆی دەوڵەت و یەکپارچەیی وڵاتەکەم دەپارێزم. سوێند دەخۆم بە رێکوپێکی خزمەتی گەلەکەم بکەم."
لەدوای تەواوبوونی مەراسیمی سوێند خواردن، سەرکۆماری ئازەربایجان ئاڵای وڵاتەکەی ماچکرد.