ئەلعەریش
بەگوێرەی قسەی چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو لەناوچەی سینا دوو ھێرشی جیاواز کراوەتە سەر دوو بنکەی پۆلیس لەو ناچەیە، لەئاکامدا ١٠ کەس کوژراون وپێنجی دیکە برینداربوون.
ھێرشەکان بە چەکیRBGئەنجام دراون، لەدوای کودەتاکەی ٣ ی تەمووزی رابردوو لەمیسر ھێرشە چەکدارییەکان لەناوچەی سینا پەرەی سەندووەو سوپای ئەو وڵاتە ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانە دەدات.
نیمچە دوورگەی سینا لەساڵی ١٩٧٩ و بە پێی ڕێککەوتننامەی (کامپ دێڤید) لەنێوان میسر وئیسرائیل لەچەکی قورس قورس داماڵراوە. لەدوای لەکارلابردنی سەرۆکی پێشوو(حوسنی موبارەک) گروپە چەکدارەکان لەو ناوچەیە جموجۆڵیان زۆرکردووەو سوپاس دەیەوێ دووریانخاتەوە لەو ناوچەیە.