31 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2017
ریاز ــ AA
ئاژانسی هەواڵیی سعوودیە بڵاوی كردەوە كە سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا، پاوڵۆ جێنتیلۆنی بە سەردانێک گەیشتە شاری ریاز.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشدا كە لە میانی گەیشتنی بۆ فڕۆكەخانەی شا سەلمان، پاوڵۆ جێنتیلۆنی لە لایەن شازدەی ناوچەی ریاز، فەیسەڵ بن بندەر بن عەبدولعەزیز و وەزیری بازرگانی و وەبەرهێنان، ماجد قەسەبی پێشوازی لێكرا.
بە پێی بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی وەزیرانی ئیتاڵیا، بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا، پاوڵۆ جێنتیلۆنی لە میانی سەردانەكەی بۆ ریاز لەگەڵ هەریەك لە شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالسعود و جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالسعود كۆببێتەوە.
سعوودیە بە یەكەم هاوبەشی بازرگانی ئیتاڵیا دادەنرێت بەو پێیەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات ساڵی رابردوو، حەوت ملیار یۆرۆ بووە.