Zana Natık Kerem
31 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2017
قودس ــ AA
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو رایگەیاند زۆر بە توندی وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە کە بكرێتە سەر ئیسرائیل.
لە روونكردنەوەیەكدا کە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بڵاوی كردووەتەوە و كۆپییەكی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە، بێنیامین ناتانیاهو رایگەیاندووە "سیاسەتێكی روونمان دیاری كردووە كە لە میانیدا هەوڵی بەدیهێنانی ئاشتی لەگەڵ دراوسێیەكانماندا دەدەین، بەڵام بە هێرشی ئاسمانی، دەریایی، وشكانی یان ژێر زەوی بۆ سەر سەروەریی، گەلی و خاكەكەمان قبووڵ ناكەیەن و ئێمە هێرش دەكەینە سەر ئەوانەی كە هەوڵدەدەن هێرش بكەنە سەر ئێمە".
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوانەی بەو شێوەیە بیر دەكەنەوە، پیشنیاز دەكەم كە هێزی دەوڵەتی ئیسرائیل و سوپای بەرگری ئیسرائیل تاقی نەكەنەوە.
ئەم لێدوانەی بێنیامین ناتانیاهو دوای رۆژێك لەو هێرشە ئاسمانییە دێت كە سوپای ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە ئەنجامیدا.
دوێنێ وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاندبوو كە لە ئاكامی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ئیسرائیل، حەوت فەڵەستینی كوژران و ١٢ی دیكەش بریندار بوون.