Ramal Mahmood
06 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم (لەبارەی بڕیاری پەرلەمانی عێراق): "حکوومەتی عێراق، بەغدا چی دەڵێت با بیڵێت، تورکیا بۆ ئەوەی بەرەنگاری داعش ببێتەوە لە ناوچەکە، بۆ ئەوەی بەزۆرەملێ دیمۆگرافیای ناوچەکە نەگۆڕدرێت بوونی خۆی لەوێ بەردەوامی پێ دەدات".

سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەبارەی بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق: "ئامانجی ئێمە بریتییە لەوەی کە زیاتر مرۆڤەکان تراجیدیا نەبینن، زیاتر خوێن نەڕژێت و بەر لە توندوتیژییەکان بگیرێت. لە کاتێکدا کە سەربازی دەیان وڵات لە خاکی عێراق بسووڕێتەوە، ئەو جۆرە گوتانە بە تورکیا کە هەمیشە فڕیادڕەسی ناوچەکە بووە، مافی حکوومەتی عێراق نییە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم، لە بارەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق:" تورکیا و عێراق نزیکەی ٣٥٠ کیلۆمەتر سنووری هاوبەشیان هەیە، جگە لەوەش ماوەی ٣٠ بۆ ٣٥ ساڵ دەبێت رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە کە وەک بەڵایەک وابووە بۆ تورکیا پەنای بۆ سنووری عێراق بردووە. حکوومەتی ناوەندی عێراق کە تاکو ئێستا هیچ پلانێکی نەبووە، لهبهرئهوه سەربازی ٦٣ وڵات بەناوی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە خاکەکەیدابن، ئەوانە هەموو ئەوانە وەلا نێن و هەوڵی رێگری کردن لە بەرژوەندییەکان تورکیا بدەن، ئەوە نیاز باشی نییە".