Hamit Hüseyin
06 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2016
هەولێر - AA
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی گوتەبێژی فەرمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەربارەی ئەو ھێزە تورکیانەی لە ناوچەی باشیک جێگیر کراون، رایگەیاند:
دوای پەلاماردانی داعش بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و عێراق، وڵاتانی ھاوپەیمان و زۆر دەوڵەتی دیکە، ھاوکاریی سەربازی و مەشق و راھێنانیان پێشکەش بە ھەرێمی کوردستان و عێراق کرد. ھەر لەو چوارچێوەیەدا بە ئاگاداریی و رەزامەندیی وەزیری بەرگری و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، دوو بنکەی مەشق و راھێنان لە دووبەردان و باشیک لە نزیک شاری مووسڵ کرانەوە ئەویش بەمەبەستی مەشق و راھێنان بە پۆلیس و ھێزە خۆبەخشەکانی پارێزگای نەینەوا و، حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش ئاسانکاری بۆ ئەو پرۆسەیە کردووە. ھەر لە چوارچێوەی ئەم پرۆسەیەدا پسپۆڕە سەربازییەکانی تورکیاش لەم دوو شوێنە ڕاھێنانیان بە پۆلیس و ھێزە خۆبەخشەکانی پارێزگای نەینەوا کردووە و، وەزیری بەرگریی عێراقیش سەردانی بنکەکانی مەشق و ھێزە تورکییەکانی کردووە".
لەوە زیاتر نە سەرۆکایەتیی ھەرێم و نە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاگاداری ھیچ بەرنامەیەکی دیکە نین.