Ramal Abdullah Mahmood
22 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2017
نەتەوە یەکگرتووەکان – AA
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، جەستن ترودو لە گوتارەکەیدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند "سوکایەتیکردن و بە کۆڵۆنیاڵکردنی خەڵکی رەسەنی کەنەدا" کاریگەری درێژخایانی کردووەتە سەر کەنەدییەکان".
ترودو لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٥ پۆستی سەرۆکوزیرانی وەرگرت پەیمانی دا کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ گەلی ئابۆرژین باش بکات، لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش جەختی لەسەر پەیمانەکەی کردەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە یەک ملیۆن و ٤٠٠ کەس کە خەڵکی رەسەنی کەنەدان کۆدەنگن. تیشکی خستە سەر ئەوەی لە رابردوودا کەنەدا نادادوەری زۆری بەرامبەر خەڵکی رەسەن کردووە و ئەمەشی بە شەرمەزاری گەورە لە مێژوودا لەقەڵەم دا.سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا بەمەبەستی بەیەکەوەژیانی ئاسوودە لە نێوان خەڵکی رەسەن و کەنەدییەکان بەشێوەیەکی بەرفراوان، بە سیاسەت و یاساکاندا دەچنەوە.