Mehmet Hatipoğlu
22 ئەیلوول 2015•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2015
ئەسینا
ئالێکسیس چیپراس ئەمڕۆ بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت سەردانی سەرکۆمار پرۆکۆپیس پاڤلۆپلۆس-ی کرد و بەھۆی رێککەوتنی لەگەڵ پارتی سەربەخۆیی یۆنان و بەدەستھێنانی زۆرینەی پەرلەمان لە بەردەم سەرکۆماری یۆنان سوێندنی یاسایی خوارد و وەک سەرۆکوەزیران دەستبەکار بوو.
لە رێوڕەسمی سوێند خواردانەکە نوێنەرانی کەنیسەکانی یۆنان بەشدارییان نەکرد و چیپراس لەگەڵ ھاوڕێکانی نیکۆس پاپاس و ئۆلگا گارڤاسیلی لە بارەگەی سەرۆکایەتی وەزیران بەشداری رێوڕەسمەکەی کرد.
سەرۆکی گشتیی پارتی سەربەخۆیی یۆنان، پانایۆتیس کامینۆس ئەمڕۆ دوای ئەوەی سەردانی چیپراسی کرد، روونکردنەوەیەکی دا و لەبارەی پێکھێنانی حکوومەت رایگەیاند کە لەگەڵ ئیتیلافی چەپڕەوی رادیکاڵ رێککەوتوون و ئاشکراشی کرد کە ئێوارەی ئەمڕۆ چیپراس وەک سەرۆکوەزیران دەستبەکار دەبێت.
ھاوکات سەرۆکوەزیرانی یۆنان چیپراس بۆ پشتگیریکردنی حکوومەتی ھاوپەیمانی سەردانی ھەردوو پارتی پاسۆک و پۆتامی کرد و ھەواڵی میدیاکانی ئەم وڵاتە ئاماژە بەوە دەکەن کە دوای سەردانەکانی چیپراس، رۆژی چوارشەممە کابینەی نوێی حکوومەت رادەگەیەنرێت.