هه‌ولێر
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان یوسف محه‌ممه‌د و شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان كه پێكهاتبوون له بەڕێوبەری پڕۆژەکان کەریم سەعید و بەرپرسی کار‌و گەشەپێدان و پەیوەندییەکان ڕیبیکا ساکستوون فۆکس له‌باره‌ی ره‌وشی ئاواره‌كانی شاره‌كانی عێراق له هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان كرد.
ماڵپه‌ری په‌رله‌مانی كوردستان له زاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان یوسف محه‌مه‌د بڵاوی كرده‌وه. لەبارەی چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە كێشەلەسەرەكان، مەحمەد رایگەیاندووە کە "پێشمه‌رگه مافی خۆیه‌تی هاووڵاتییانی کورد و نەتەوەکانی دیکە لەو ناوچانە بپارێزێت، چونکە هەرەشە لەسەر ماڵ و ژیانیان هەیە."
سه‌باره‌ت به‌ناوچه كێشهلەسەرەكان له‌سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند "هه‌رێمی کوردستان، نایەوێت بەڕێگەی سەربازی کێشەی ناوچە دابڕاوەکان چارەسەر بکات، بەڵکو بەڕێگەی ڕیفراندۆم، بۆ یەکلایکردنەوەی ئەو ناوچانەش پێویستیان بە هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت."
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای كرد نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆڵی خۆی لە ریفراندۆمێکی بێگەرد و دادپەروەرانە لەو ناوچانە ببینێت، "چونکە ئەو ناوچانە بەشێکی دانەبڕاوی هەرێمی کوردستانن و بارودۆخی سیاسی وای کردووە داببڕێنرێن لە هەرێمی کوردستان، ئێستا کاتی گەڕاندنەوەیانە بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە رێگەی یاسایی و دەستووریی."