له‌ده‌مه‌و ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌وه جارێكی دیكه شه‌ڕو تێهه‌ڵچوون له‌نێوان هێزه‌كانی (پارتی یه‌كێتی دیموكراتی PYD)و چه‌كدارانی (به‌ره‌ی نوسره) ده‌ستیپێكرده‌وه له‌ناوچه‌ی (راسولعەین)ی سه‌ر به‌پارێزگای حه‌سه‌كه.
له‌و ناوچه‌یه به‌رۆژدا جاروبار ده‌نگی ته‌قه ده‌بیسترا، به‌ڵام لهئێَوارهی رۆژی چوارشه‌ممه‌وه دوباره ده‌نگی ته‌قه به‌به‌رده‌وامی ده‌ستی پێكرده‌وه.
له‌نزیك خاڵی سنووری توركیا بۆ ماوه‌ی 15 رۆژه پێكدادانی نێوان هێزه چه‌كداره‌كانی (پارتی یه‌كێتی دیموكراتی) و به‌ره‌ی نوسره ده‌ستیپێكردووه‌و دانیشتوانی ناوچه‌ی (جیلان په‌نار) له‌پارێزگای ئۆرفه ده‌نگی ته‌قه‌ی چه‌كه قورسه‌كان ده‌بیستن.
هه‌روه‌ها له‌ئاكامی به‌كارهێنانی چه‌كی قورس له‌نێوان هێزه به‌شه‌ڕهاتووه‌كان جاروبار له‌و شوێنانه دوكه‌ڵێكی زۆر ده‌بینرێ. تیمه رۆژنامه‌وانییه‌كان ناچارن هێله‌كی خۆپارێز له‌به‌ر بكه‌ن و له‌كاتی زیادبوونی ده‌نگی ته‌قه‌كان خۆیان له‌په‌نای دیواره‌كان حه‌شار ده‌ده‌ن.
دوای په‌ره‌سه‌ندنی ناكۆكی و به‌رپابوونی شه‌ڕ له‌و ناوچه‌یه، سوپای توركیا له‌سه‌ر سنووره‌كان له ئاماده‌باشیدایه بۆ هاتنه ئارای هه‌ر ئه‌گه‌رێك.