ئەنقەرە
لەدرێژەی سەردانەکەی بۆ تورکیا، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان(نێچیرڤان بارزانی) لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی تورکیا (رەجەب تەییب ئەردۆگان) دیدارو وتووێژیانکرد.
یەکتر بینینی ھەردوولا لەبینای سەرۆکایەتیی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیادا بوو لەشاری ئەنقەرە،دیدارەکەیان دوور لەچاوی میدیاکان، دوو سەعاتی پێچوو، ھەردوو وەزیری دەرەوەی تورکیا (ئەحمەد داودئۆغلو) و (تانەر یەڵدز) وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتییەکانیش ئامادەبوون.
بەر لەوەی ئەردۆغان لەگەڵ بارزانی کۆببێتەوە بۆ ماوەی ١٠ دەقیقە چاوی بە سوپاسالاری تورکیا جەنەراڵ (نەجدەت ئۆزال) کەوتبوو.