بەعشیقه
به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به هاوكاری فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا توانیان له ماوه‌ی چوار سه‌عاتدا له سنووری زنجیره چیاكانی ناحییه‌ی به‌عشیقه‌ی خۆرهه‌ڵاتی شاری موسڵ 10 كیلۆمه‌تر بڕۆنه پێشه‌وه و له زنجیره چیای زهردهك تا نزیكی ده‌وروبه‌ری ناحییه‌كه له چه‌كدارانی داعش پاكبكه‌نه‌وه.
به‌رپرسی میحوه‌ری به‌عشیقه حه‌میده فه‌ندی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گونده‌كانی بهعادلێ و كانی كه‌وان و ئوسقوف به هاوبه‌شی میحوه‌ری خازر، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا چه‌كدارانی داعشیان تێکشكاند و ناوچه‌كانیان رزگارکرد."
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كه بڵاویان پێكراوه. ته‌واوی زنجیره چیا و به‌رزاییه‌كانی به‌عشیقه‌ی خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای نه‌ینه‌وا پێشمه‌رگه‌ی تیادا جێگركراوه. به‌ڵام نه‌چوونه‌ته ناو ناحییهكهوە.
هێشتا ناوچه‌كه ئاسایی نه‌بووەته‌وه، له چه‌ندین لاوه ده‌یان ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی چه‌كداره‌كان تێكشكێنراون، ته‌رمی چه‌كدارانی داعش كه‌وتوون و كه‌س ئاوڕیان لێ ناداته‌وه. بهخاكیش نه‌سپێردراون.
پێشمه‌رگه‌كان چیرۆكی سه‌یر له‌باره‌ی ئه‌و شه‌ڕه ده‌گێڕنه‌وه، دانیش به‌وه‌دا ده‌نێن چه‌كداره‌كان به‌رگری ده‌كه‌ن، تا كۆتایی ژیانیان، چونكه به گوته‌ی پێشمه‌رگه‌كان، داعش نازانن بۆ كوێ هه‌ڵبێن، زۆربه‌یان خه‌ڵكی سنووره‌كه نین، بگرە خەڵکی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیشن.
حاتم پێشمه‌رگه‌یه‌كه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی گوت: "دوێنی له كاتی شه‌ڕه‌كه چه‌كدارێكی داعشمان ده‌ستگیركرد، ئه‌و گوتی خه‌ڵكی ئه‌فغانستانم."
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یە باسی له‌وه‌كرد چه‌كداره كوژراوه‌كان، هاوڵاتی عه‌ره‌بی عێراقی تیادایه، ته‌نانه‌ت به‌پێی به‌ڵگه‌كان تێیاندابووە خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بوونە.
به‌رپرسی لیوای حه‌وتی هێزه‌كانی پیاده‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم عه‌مید بارام له نزیك چیای زه‌ردك بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "له شه‌ڕه‌كه زیاتر له 25 کوژراوی چه‌كداری داعش هه‌یه و 20 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زیاتر له چوار چه‌كداری دیکەیان به‌دیلگیراون. خۆشبه‌ختانه ئه‌و به‌رنامه‌یەی كه داماننابوو سه‌ركه‌وتنی باشی به‌ده‌ستهێنا."
سه‌باره‌ت به توانا و به‌رگری چه‌كدارانی داعش، عه‌مید بارام گوتی: "چه‌كداره‌كانی داعش هه‌رچه‌نده تا ئێستاش چه‌كی سه‌ربازانی عێراق به‌كاردێنن دژ به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه ئه‌وان له قۆناغی تێك‌شكان و پاشه‌كشه‌دان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا دابڕانێك دروستبووه له نێوان میحوهرهكانیان، خواردن و خوارده‌مه‌نی و چه‌كیان كه‌مبووەته‌وه و ئه‌وه‌نده چه‌كیان به ده‌سته بۆ ماوه‌یه‌ك شه‌ڕی پێده‌كه‌ن. دواتر ناچارن یان خۆیان ده‌كوژن یان وایان لێ هاتووه به چه‌قۆ په‌لاماری پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن."
ئێستا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پشودان، ناوچه‌كه‌ش هاتوچۆی تیادا به‌رده‌وامه، نازانرێ كه‌ی پێشمه‌رگه هێرش ده‌كا، یان زیاتر پێشڕه‌وی ناكا و ناچێتە ناو ناحییه‌ی بهعشیقهوە.
به‌رپرسی میحوه‌ره‌كه حه‌میده فه‌ندی ده‌ڵێ: "بڕیارمانداوه تا ئه‌و شوێنه‌ی ناوچه‌ی كوردستانییه راناوه‌ستین، به‌ڵام له‌مه‌ودوا قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێده‌كا، چونكه ده‌زانین ئه‌وان به‌رگری ده‌كه‌ن تا ئه‌وكاته‌ی ده‌كوژرێن، پێویسته ئێمه‌ش حیسابی ئه‌وه بكه‌ین."