سووریە
ئەنجومەنی شۆرشی گشتی سوریا رایگەیاند:" لە رۆژی 22 مانگی 6 ھێزێ ئارتێشی سوریا و چەكدارەكانی حزبوللاح ھێرشیان كردە سەر شارۆچكەی رەسمون نەفیل سەر بە شاری حەلەب و لە ئەنجامدا 191 كوژرا.
حالد ھۆجا نوینەری ئەنجومەنی شۆرشی سوریا لە توركیا بۆ ئاژانسی ئانادۆل رایگەیاند:" لە ناوچەكانی ژێر كۆنترۆلی ھێزی ئەسەد دا گەلێك گۆری بە كۆمەل دۆزراونەتەوە كە كە بە دەستی ئەسەدەوە كوژراون."
حالد ھۆجا راشیگەیاند:" چەكدار و ئەندامانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا و لە گەل خێزانەكانیان دەبنە ئاماجی ھێزی ئارتێشی سوریا. ھێرش دەكەنە سەر ئافرەت و مندال و پیر. ھێزی ئارتێشی سوریا پێك تێت لە بە كارھێنەرانی ماددەی ھۆشبەر و وەكو رێكخراوێكی مافیا كار دەكەن و گەلی بێتاوان دەكوژن."
بە گوێرەی زانیاری دەزگای شەھیدەكانی شۆرەشی سوریا لە سەرەتای سالی 2011 تا ئێستا 11 ھەزار و 406 كەس لە ھەرێمی حەلەب كوژراون.