واشنتۆن
كۆشكی سپی له‌باره‌ی دزه پێكردنی پڕۆگرامی لیستی چاودێریه ته‌له‌فۆنی و ئینته‌رنێتیه‌كان ی ده‌زگای ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكی بۆ ناو ناوهندهمیدیاییهكان له‌لایه‌ن (ئێدوارد سنۆیدن) و هاوكات دوای هه‌ڵاتنی ناوبراو بۆ ڕوسیا وهه‌وڵه‌كانی بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری له‌و ووڵاته له زاری (جه‌ی كارنه‌ی) ووته‌بێژی كۆشكه‌وه ڕایگه‌یاند( ئێدوارد سنۆیدن) نه پارێزه‌ری مافی مرۆڤه نه كه‌سێكی ئۆپۆزسیۆنه , به‌ڵكو به دزه پێكردنی به‌ڵگه‌كان تۆمه‌تبار كراوه و سێ تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی ناوبراو كراوه . هه‌روه‌ك راشیگه‌یاند به‌م هۆیانه‌وه‌یه ده‌بیت( سنۆیدن )ڕه‌وانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكرێته‌وه .
له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژانه‌ی خۆیدا ( كارنه‌ی ) له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به داواكردنی مافی په‌نابه‌رێتی له ڕووسیا له‌لایه‌ن سنۆیدنهوه رایگه‌یاند له باره‌ی ئه‌و پرسه‌و چه‌ندان پرسی تره‌وه په‌یوه‌ندیه‌كی به‌رده‌وام و رێكخراو هه‌یه له نێوان روسیا و ئه‌مریكادا .
كارنی راشیهگهیاند كه هیچ گۆرانكاریه‌ك له‌هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مریكادا بۆ داواكاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سنۆیند بۆ ئه‌مریكا ڕووینه‌داوه‌و ووتیشی : ( ئێدوارد سنۆیدن) نه پارێزه‌ری مافی مرۆڤه نه كه‌سێكی ئۆپۆزسیۆنه , به‌ڵكو به دزه پێكردنی به‌ڵگه‌كان تۆمه‌تبار كراوه و سێ تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی ناوبراو كراوه . هه‌روه‌ك راشیگه‌یاند به‌م هۆیانه‌وه‌یه ده‌بێت( سنۆیدن )ڕه‌وانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكرێته‌وه .
كارنه‌ی ووته‌كانی ڤلادیمێر پۆتنی سه‌رۆكی ڕوسیای وه‌بیری ئاماده‌بوانیشی هێنایه‌وه و ووتیشی نابێت ئه‌م پرسه زیان به په‌یوه‌ندیه درێژخایه‌نه‌كانی ئه‌مریكا و ڕوسیا بگه‌یه‌نێت و وتیشی :ده‌بێت په‌یوه‌ندی هه‌ردوو ووڵات به‌رده‌وام بێت و خوازیارنین كه به‌هۆی ئه‌م بابه‌ته‌وه ئاسته‌نگی بۆ دروست بێت , هه‌روه‌ك راشیگه‌یاند كه ده‌كرێت رێگه‌یه‌ك بۆ به‌ره‌و پێشچوون هه‌بێت كه ئه‌ویش له رێگه‌ی زه‌مینه خۆش كردن بۆ گه‌رانه‌وه‌ی سنۆیدنهوه دێته دی .
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كارنه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی گه‌رانه‌وه‌ی سنۆیدنهوه گه‌یانده ووڵاتانی ئه‌مریكای لاتینی .