Mustafa Melih Ahıshalı
02 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2018
ئیستانبوڵ - AA
رابه‌ری ئێران، عه‌لی خامنه‌یی رایگه‌یاند كه به‌پێی حساباتی سیاسیی، جه‌نگی سه‌ربازیی جێگه‌ی باس نییه.
به‌پێی ئاژانسی هەواڵیی ئیرنا IRNA، خامنه‌یی له گوتارێكیدا بۆ فه‌رمانده‌كانی باره‌گای به‌رگری ئاسمانیی خاته‌مولئه‌نبیا رایگه‌یاندووه "به‌پێی حساباتی سیاسیی، جه‌نگی سه‌ربازیی جێگه‌ی باس نییه".
خامنه‌یی باسی له گرنگیی هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانیی كرد و به‌پێویستی زانی چه‌ك و هێزی مرۆیی هێزه چه‌كداره‌كان رۆژ له دوای رۆژ به‌رزبكرێنه‌وه.
له‌ماوه‌ی رابردوودا له ئێران كێشه‌ی ئابووریی بووه هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی، خامه‌نیش ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ئه‌مریكا جه‌نگی ئابووریی دژ به وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌بات.