Murat Karadağ,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
05 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کە بە سەردانێکی فەرمی لە ئێرانە، رابەری باڵای شۆڕشی ئێران، عەلی خامنەیی سەبارەت بە ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند ''ناپاکییەکە کە مایەی هەڕەشەیە بۆ سەر داهاتووی ناوچەکە''.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی ئیرنا کە تیایدا پشتی بە لێدوانی نووسینگەی راگەیاندنی خامنەیی بەستووە، رابەری باڵای شۆڕشی ئێران لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئەردۆغان و شاندی یاوەری، رایگەیاندووە ''ریفراندۆمەکەی هەرێم ناپاکییەکە کە مایەی هەڕەشەیە بۆ سەر داهاتووی ناوچەکە''.
عەلی خامنەیی ئاماژەی بەوەکردووە ئەو ریفراندۆمە بووەتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر دانیشتوانی ناوچەکە و کاریگەریی درێژخایەنی لەسەر دراوسێکانی عێراقی دەبێت.
خامنەیی جەختی لە گرنگیی هاریکاریی نێوان تورکیا و ئێران لەبەرامبەر ریفراندۆمی هەرێمدا کردووە و رایگەیاندووە ''پێویستە ئێران و تورکیا لەبەرامبەر ئەم پێشهاتەدا هەموو هەنگاوێک بگرنە بەر کە رێگەی تێدەچێت و دەبێت حکوومەتی عێراقیش بڕیاری جددیی لەوبارەیەوە بدات''.
رابەری باڵای شۆڕشی ئێران تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی گرنگە بۆ تورکیا و ئێران، سەبارەت بە یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکانیان، هاریکاریی لە بوارەکانی سیاسیی، ئابووریی و ستراتیجییدا بکەن و گوتوویەتی: ''تێڕوانینی ئەمریکا و ئەورووپا سەبارەت بە بابەتەکە بەتەواوەتی لە تێڕوانینی ئێران و تورکیا جیاوازە. ئەمریکا هەمیشە دەیەوێت شتێکی بەدەستەوە بێت بەرامبەر بە ئێران و تورکیا. لەبەرئەوەش بە هیچ شێوەیەک متمانە بە ئەمریکا و ئەورووپییەکان ناکرێت''.
خامنه‌یی رووی قسه‌كانی كرده سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان و، گوتی: "وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێوه گوتتان، ئه‌و رووداوانه‌ی له‌م دوواییانه‌دا له ناوچه‌كه‌مان روویاندا رووداوگەلێكن له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل و پاشان ئه‌مریكان".
خامنه‌یی باسی له‌وه كرد كه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئێران و توركیا له‌سه‌ر بابه‌ته گرنگه‌كان كه‌مبێته‌وه هه‌میشه ویستراوه به بابه‌تی دیكه‌وه سه‌رقاڵیان بكه‌ن و، گوتی: "هێزه بیانییه‌كان به‌تایبه‌تی رژێمی زایۆنیست، به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ئیسرائیلی نوێ، بە داوی دروستكردنی ململانێ و پێكدادانن له ناوچه‌كه‌دا".
هه‌روه‌ها خامنه‌یی باسی له‌وه كرد كه پێویسته به شێوه‌یه‌كی ورد له رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه بڕوانین و، به یه‌كه‌وه بڕیاری جددی و خێرا بده‌ین.
كۆبوونه‌وه‌كه كه له نووسینگه‌ی خامنه‌یی به داخراوی به‌ڕووی راگه‌یاندنه‌كاندا به‌ڕێوه‌چوو و، سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی ئاماده‌ی بوو، یەک كاتژمێر و 10 خوله‌كی خایاند.