Tuğrul Çam,Mohammed Baqi Hussein
17 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2017
ئەنقەرە - AA
وەزیری کاروباری یەکێتیی ئەوروپای تورکیا، عومەر چەلیک رایگەیاند "لە ئەڵمانیا پرسیار لە گوتەبێژێکی حکوومەت کرا، ئایا عادل ئۆکسوز لە ئەڵمانیایە؟ لە وەڵامدا گوتی، من ناتوانم ئەوە پشتڕاست بکەمەوە. نە دەتوانم بە درۆی بخەمەوە، نە پشتڕاستی بکەمەوە. ئێمە دەزانین ئەوە لە دیپلۆماسیدا بە چ واتایەک دێت. ھیچ دەوڵەتێکی دیموکراسی، ھیچ دەوڵەتێکی شەرعی، نابێت داڵدەی تیرۆرستێک بدات".
وەزیری تورکیا بۆ کاروباری یەکێتیی ئەورووپا، عومەر چەلیک (سەبارەت بە روونکردنەوەی راویژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ لەبارەی یەکێتیی گومرک) گوتی: "ئەو روونکردنەوەیە مایەی نیگەرانیە. پێویستە جەخت لەسەر ئەوە بکرێتەوە کە ھیچ وڵاتێکی ئەورووپا نابێت فەرمان دەربکات بۆ دامەزراوەکانی یەکێتیی ئەورووپا و قۆناغەکانی یەکێتیی ئەورووپا".
چەلیک گوتیشی: "دۆسیەی عادل ئۆکسوز زۆر روونە. ئێمە وڵاتێکی دۆستی ئەڵمانیاین، ھاوپەیمانین. پەیوەندییەکانمان خاوەن مێژوویەکی قووڵە و چاوەڕوانی ھەڵوێستیکی گونجاوین لەگەڵ مێژوو و ھەماھەنگییەکانی ئەمڕۆماندا. ھیچ دۆستێکمان ناتوانێت داڵدەی بکوژێک بدات".