Nazlı Yüzbaşıoğlu,Mohammed Baqi Hussein
17 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
گەورە دانوستانکار و وه‌زیری كاروباری یه‌كێتیی ئه‌وروپا لە حکوومەتی تورکیا، عومه‌ر چه‌لیك سه‌باره‌ت به روونكردنه‌وه‌ی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ له‌باره‌ی یه‌كێتیی گومركهوه گوتی: "ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه مایه‌ی نیگه‌رانیه. پێویسته جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێته‌وه كه هیچ وڵاتێكی ئه‌ورووپا نابێت فه‌رمان ده‌ربكات بۆ دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و قۆناغه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا".
عومەر چه‌لیك له‌گه‌ڵ ئالان دونكان وه‌زیری به‌رپرس له كاروباری یه‌كێتیی ئه‌وروپا لە حکوومەتی بەریتانیا كه به سه‌ردانێكی فه‌رمی له توركیایه، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی ئه‌نجامدا.
گەورە دانوستانکار و وه‌زیری كاروباری یه‌كێتیی ئه‌وروپا لە حکوومەتی تورکیا، عومه‌ر چه‌لیك، سه‌باره‌ت به روونكردنه‌وه‌ی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ له‌باره‌ی یه‌كێتیی گومركهوه گوتی: "ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه مایه‌ی نیگه‌رانیه. پێویسته جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێته‌وه كه هیچ وڵاتێكی ئه‌ورووپا نابێت فه‌رمان ده‌ربكات بۆ دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و قۆناغه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا".
عومەر چه‌لیك رایگه‌یاند پێویسته دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به پێی بنه‌ماكان هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و گوتی:
"ئه‌گه‌ری هه‌یه توركیا كێشه‌ی دووقۆڵیی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له وڵاتانی ناو یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا هه‌بێت. پێویسته ئه‌و كێشه دووقۆڵییانه نه‌كرێنه كێشه‌ی توركیا-یه‌كێتیی ئه‌ورووپا. ئه‌گه‌ر به‌و جۆره‌بێت، یه‌كێتی ئه‌ورووپا له یه‌كێتییه‌كی سیاسی ده‌رده‌چێت و ده‌بێته یه‌كێتییه‌كی فیدراڵی. به‌هه‌ر جۆرێك بێت ئه‌وه بكرێته بابه‌ت كه ئه‌و وڵاتانه له‌سه‌ر حه‌ق بن یان نه‌بن، ده‌بێته بابه‌تێكی دیكه و جیناتی یه‌كێتییه‌كه ده‌گۆڕێت و زۆر زیانبه‌خش ده‌بێت. به‌م دواییه ئه‌م بابه‌ته گرژیی له نێوان ئه‌ڵمانیا و توركیا درستكردووه، نابێت دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رێگه به ئه‌ڵمانیا بده‌ن بابه‌ته‌كه بكاته بابه‌تی یه‌كێتییه‌كه".