بەغدا
وەزیری گەشتوگوزاری عێراق عادل فەهەد شرشاب گوتی: "زیاتر لە چوار هەزار و 300 پارچە ئاسەواری مێژوویی عێراق كە پێشتر دزرابوون لە وڵاتانی جیهان گەڕاندووتەوە بۆ عێراق".
شرشاب لە میانی بەشداریكردنی لە پیشەنگای نیشاندانی ئەو ئاسەوارانەی كە گەڕێندراونەتەوە گوتی: "بەشێكی زۆری ئاسەوارەكانی مێژوویی عێراق درزاون و ئەمە پرسێكی نیشتمانییە".
شرشاب گوتی: "عێراق لە چەندین قۆناغی جیاجیادا رووبەڕووی داگیركاری بووەتەوە، ساڵی رابردوویش دووبارە ئاسەوارەكانی عێراق رووبەڕووی داگیركاری بوونەوە، لە چوارچێوەی ئەو داگیركارییەدا داعش هەم خەڵك و هەم ئاسەوارەكانی لە ناوبرد. وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە هاوكاری بالیۆزخانەكانی عێراق توانیویەتی زیاتر لە چوار هەزار و 300 پارچە ئاسەوار كە دوای ساڵی 2003 دزابوون بۆ دەرەوەی وڵات بگەڕێننەوە بۆ نێو مۆزەخانەی عێراق و ئەمەیش لە سایەی هاوكاری و هەماهەنگییەكی چڕدا بووە. لە رۆژانی داهاتوودا پیشەنگایەك بۆ ئەو ئاسەوارانە دەكەینەوە كە لە لایەن تیرۆریستانەوە دزراون".
لەلایەن خۆیەوە وەزیری دەرەوە ئیبراهیم جەعفەری گوتی: "عێراق خاوەن ماڵی بۆ چەندین ئاسەواری زۆر لەمێژینەی مێژوویی كردووە، كاتێك كە ئێمە دەمانەوێت مێژووی خۆمان بڵند بكەینەوە ئەوا ئەوە ناگەینێت كە ئێمە پشت بە بتەكان دەبەستین، بەڵكو لەو مێژووییە بۆ خۆمان وانە دەردەخەین، ئەوانەی دەستی خۆیان درێژی ئاسەوارەكانی عێراق كردووە تەنیا خراپییان دەرهەق بە عێراق كردووە بەڵكو دەرهەق بە هەموو ناوچەكە خراپییان كردووە".
جەعفەری گوتی: "ئەوانەی دەیانەوێت خاكی مووسڵ پیس بكەن خەڵكی زیاتر لە 62 وڵاتی جیهان و هاووڵاتی ئەو وڵاتانەن كە ناوەندی سەرەكی دیموكراسین، ئەو وڵاتانە كە زۆر باس لە مافی مرۆڤ دەكەن نەیانتوانی كە هاووڵاتییانی خۆیان وەكو نوێنەری ئاشتی رەوانە بكەن بەڵكو وەكو تیرۆریست رەوانەی عێراقیان كردن".
بەڕێوەبەری پێشووی كۆمیتەی گەڕاندنەوەی ئاسەوارەكانی عێراق عەباس قورەیشی بە ئانادۆڵو گوتی: "ئەو ئاسەوارانەی لە مۆزەخانەكەدا نیشان دراون هی سەردەم و شارەستانییەتە جیاوازەكانن و لە نێوانیشیاندا چەند پارچە ئاسەوار هەن كە لە كۆشكی پێشووی سەرۆككۆماریدا دزرابوون".