گارمیش-پارتنکیرشن
لوتکەی سەرکردەکانی جی ٧ کە بە خاوەندارێتی ئەنجێلا مێرکل راویژکاری ئەڵمانیا لە ناو کۆشکی ئەلمائوی شاری کرون دەستی پێ کرد.
بەشداربووانی بانگهێشتکراوی ناو لوتکەکە لەلایەن هۆرست سیهۆفەر سەرۆکی پارتی یەکێتی سۆسیالیستی مەسیحیەوە لە فڕۆکەخانەی میونخەوە پێشوازییان لێ کرا.
دوای مەراسیمی بەخێرهێنانی سەرکردەکان لەرێگەی هەلیکۆپتەری تایبەت بە پۆلیسی ئەڵمانیەوە رەوانەی شوێنی کۆبوونەوەکە کران لە شاری کرون.
لەو لوتکەیەدا کە بۆ سەرۆکی ٧ وڵاتە بە پیشەسازییەکەی جیهان، بەریتانیا، کەنەدا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن و ئەمریکا، لە کۆشکی ئەلمائوی رێکخراوە، رێوشوێنێکی ئەمنی توند لە چواردەوری کۆشکەکە گیراوەتەبەر.
بەهۆی بابەتی کۆبوونەوەکەوە هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی، سەرکۆماری تونس باجی قائید سەبسی، سەرۆکی نێجیریا محەمەد بوخاری، سەرۆکوەزیرانی ئەسیوبیا خایلەماریام دەسالەگن، سەرۆکی لیبریا ئەلەن جۆنسۆن سیرلیاف، سەرۆکی سەنیگال ماکی سال، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بانکی مۆن، سەرۆکی رێکخراوی نەختی نێودەوڵەتی کریستینە لاگار، سەرۆکی بانکی جیهانی جیم یۆنگ کیم، بەشداریان کرد لە لوتکەکەدا.