Haydar Karaalp,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
06 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2019
به‌غدا - AA
گه‌وره‌ترین مه‌رجه‌عی ئایینی شیعه‌كان له عێراق، ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه قبوڵی ناكه‌ن عێراق ببێته خاڵی زیان گه‌یاندن به وڵاتانی دیكه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سیستانی-یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه مه‌رجه‌عی ئایینی سیستانی له ماڵه‌كه‌ی خۆی له نه‌جه‌ف له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، جێنین هێنیس پلاسخارت كۆبووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس لەوه كراوه كه سیستانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه: "عێراق خوازیاره له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتان و وڵاتانی ئاشتیی خوازدا به‌بێ ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆ و به‌بێ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش په‌یوه‌ندیی باشی هه‌بێت. (به ئاماژه كردن به ئێران) قبوڵی ناكه‌ن عێراق ببێته خاڵی زیان گه‌یاندن به وڵاتانی دیكه".
سیستانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێویسته حكوومه‌تی عێراق له كاتێكی نزیكدا پێشوه‌چوون به‌خۆوه ببینێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی به‌سره.
ناوبراو له‌باره‌ی داعشه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، عێراقییه‌كان زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه به هۆی رێكخراوه‌كه‌وه و پێوسته ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان و ئه‌و ناوچانه‌یش بنیاتبنرێنه‌وه كه رووبه‌ڕووی كاولكاری بوونه‌ته‌وه.
عه‌لی سیستانی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه کە پێویسته چهكەکان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه كۆبكرێنه‌وه و داوایكردووه ده‌وڵه‌ت رێگری له تاوانی كوشتن و رفاندن بگرێت له عێراقدا.
رۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ كه‌ناڵی CBS رایگه‌یاندبوو، ئه‌مریكا پاره‌یه‌كی زۆری له بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د خه‌رجكردووه و گوتبووی، "یه‌كێك له هۆكاره‌كانی هێشتنه‌وه‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی عێراق ئه‌وه‌یه، ده‌مه‌وێت كه‌مێك چاودێریی ئێران بكه‌م، چونكه ئێران كێشه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه له ناوچه‌كه‌دا".