Kosar OSMAN
26 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2015
قودس
لە خۆرهەڵاتی شاری قودس هێزی سەربازی ئیسرائیل و هاووڵاتییانی فەڵەستینی رووبەڕووی یەكتر بوونەوە و لە ئاكامدا ١٦ هاووڵاتی فەڵەستینی بریندار بوون.
بەپێی زانیاری وەرگیراو لە مانگی سووری فەڵەستین لە ناوچەی ئەلعەیزەرییە و ئەبودیس گرژی و پێكدادان لەنێوان فەڵەستینیەكان و سەربازانی سوپای ئیسرائیل دروست بوو و لە ئاكامدا ١٣ هاووڵاتی فەڵەستینی بە فیشەكی پلاستیكی و سێی دیكەش بەهۆی ساچمەوە بریندار كران.
هەروەها مانگی سووری فەڵەستین ئاماژەی بەوە داوە كە ٢٩ كەس بەهۆی پرژاندنی گازی فرمێسكڕێژ لەلایەن سەربازانی سوپای ئیسرائیل بورانەتەوە و رەوشی تەندروستییان ناجێگرە.
لەلایەكی دیكەوە رادیۆی دەنگی ئیسرائیل لە هەواڵێكیدا بڵاوی كردەوە كە بەهۆی هاوێشتنی بەرد لەلایەن فەڵەستینییەكانەوە چوار ئافرەتی ئیسرائیلی بریندار بوون.