لەندەن
سەرۆكوەزیرانی بریتانیا دیڤید كامێرۆن لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی "Andrew Marr"ی كەناڵی تەلەفزیۆنی BBC ١ وەڵامی پرسیارەكانی سەبارەت بە بڕیاری پەرلەمانی وڵاتەكەی لە بارەی بەشداریكردنی بەریتانیا لە بەرەنگار بوونەوەیی جەنگی دژ بە داعشی دایەوە.
لەمبارەیەوە كامێرۆن گوتی: "تەنیا نامانەوێ شكست بە رێكخراوی داعش بێنین، پێویست بە بوونی سەرباز لە عێراق دەكا، بەڵام باوەڕمان وایە كە سەربازی عێراقی و سەربازی كورد هەبێ.
لە گوتەكانیدا سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ئاماژەی بە بوونی ستراتیژێكی گشتگیركردو گوتی: "بۆ بێ هێز كردنی داعش و دواتر لە ناوبردنی بەشێكین لە هاوپەیمانی فراوان، بەڵام ئەو ناوچانە و وڵاتانەی داعشی تێدایە ئەگەر ئەركی سەر شانیان بەجێ نەگەیەنن ئەوا ناتواندرێ كۆتاییان پێ بهێنری."
هەروەها كامێرۆن، سەبارەت بە پلانی بەشداریكردنی بەریتانیا لە ئۆپەراسیۆنی سوریا رایگەیاند: "تەنیا لە سوریا یان لە عێراق نا، لە هەرشوێنێكی جیهان مەترسیەك رووبدا، پێش ئەوەی بچێتە پەرلەمان دەتواندرێ بڕیاری لەسەر بدرێ، یاخود ئەگەر پرسی بارەمەتە لە ئارادابێ و پەیوەندی بە بەریتانیاوە هەبێ دەتواندرێ سەرەتا بڕیاری لەبارە بدرێ دواتر رەوانەی پەرلەمان بكرێ."
كامێرۆن ئەوەشی راگەیاند :"چاوەڕوانی ئەوەنین بە هەڵدانی بۆمب كێشەكە چارەسەر بكەین، بەڵكو رێگەی پێكهێنانی حكومەتی بنكەفراون و دیموكرات دەتوانرێ ببێت بە بەشێك لە ستراتیژیە فرانەكە بۆ چارەسەری كێشەكە."