دهۆك (AA)
ئه‌و كه‌مپه تازه له‌ناحیه‌ی (به‌رده‌ڕش) له‌خوارووی رۆژهه‌ڵاتی شاری دهۆك بینات ده‌نرێ و جێی 50 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه، به‌وه‌یش ده‌بێته دووه‌مین قه‌ره‌باڵغترین كه‌مپ له‌دوای كه‌مپی دۆزمیز.
ئیدریس نه‌بی سالح به‌رپرسی كه‌مپی دۆمیز بۆ(AA) گوتی " كه‌مپی دۆمیز چیتر جێی ئاواره‌ی دیكه‌ی تێدا نابێته‌وه چونكه ئێستا ژماره‌یان گه‌شتووه‌ته 65 هه‌زار كه‌س، بۆیه بڕیاردرا كه‌مپێكی تازه بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی دیكه بكرێنه‌وه كه په‌یتا په‌یتا دێنه هه‌رێمی كوردستان و دۆهك به‌تایه‌بتی".
پیش‌تر وه‌زیری كۆچ وكۆچبه‌رانی عیَراق (دیندار نه‌جمان دۆسكی) رۆژی پینجشهممهی رابردوو به (AA)ی راگه‌یاندبوو ژماره‌ی ئاواره‌كانی سوریا لهعیَراق گه‌یشتووه‌ته 190هه‌زار كه‌س، به‌شی هه‌ر زۆریان لهههریَمی كوردستاندان.