به‌رلین (AA)
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا (ئه‌نجێلا مێركڵ) ره‌خنه‌ی گرت له‌هه‌ڵوێستی هه‌ردوو وڵاتی چین و روسیا له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌پرسی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی.
مێركڵ گوتی" ئێستا ئه‌وه‌ی گرنگبێ بكرێت، لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له سوریا. پێویسته هه‌رچی زووه لیژنه‌كه بگاته شوێنی مه‌به‌ست و كاری خۆیان ده‌ستپێبكه‌ن".
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ره‌خنه‌ی گرتووه له‌ڕوسیا و چین كه هه‌وڵی دروستكردنی كۆسپ و ته‌گه‌ره ده‌ده‌ن له‌به‌رده‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ته‌واو له‌پرسی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی.