رۆژی ٧ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، په‌رله‌مانی عێراق پرۆژه یاسای زمانی رەسمی له دانیشتنی ئاسایی تاوتوێكرد و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ پرۆژه‌كه په‌سه‌ندكراو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی بوونه زمانی رەسمیی وڵات.
ئه‌ندامی كورد له په‌رله‌مانی عێراق لانه محه‌مه‌د بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "پێشتر له دوو دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌مانتوانی ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌كه بده‌ین، پاشان له دانیشتنی ژماره چوار په‌رله‌مانی عێراق توانی به‌زۆرینه ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌كه بدا."
لانه راشیگه‌یاند: "به‌پێی ئه‌و پرۆژه یاسایه زمانی فه‌رمی عێراق كوردی و عه‌ره‌بی ده‌بێ پێویسته له گشت دام و ده‌زگا حكومییه‌كانی وڵات به‌كار بهێنرێ. هه‌روه‌ها هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی له‌سه‌ر پارە و پول و پاسپۆرت و هێمای رێگاوبان دەنووسرێن."
له رۆژانی ئاینده، پرۆژه یاساكه ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ده‌كرێ. پاش ئیمزاكردنی سه‌رۆكایه‌تیی له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێراق بڵاو ده‌كرێته‌وه و دام و ده‌زگا حكومییه‌كانی وڵات پێویسته له‌سه‌ریان جێبه‌جێی بكه‌ن.
لانه محه‌مه‌د، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه له رۆژنامه‌ی وه‌قایع، پێویسته حكومه‌ت جێبه‌جێی بكا، ئێمه‌ش وه‌ك په‌رله‌مان چاودێری جێبه‌جێ كردنی یاسای زمانی رەسمی ده‌کەین له عێراقدا."
به‌پێی ئه‌و یاسایه زمانی كوردی و عه‌ره‌بی زمانی رەسمی ده‌بن. ئه‌وه‌یش بۆ كورد گرنگی خۆی هه‌یه چونكه تا ئێستا له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی زمانی كوردی وه‌ك پێویست به زمانی رەسمی دانه‌نراوه. له ناوه‌نده‌كانی خوێندن و نووسین زمان ته‌نیا عه‌ره‌بیه.
له ماده‌ی چواری ده‌ستوری عێراق دا هاتووه: زمانی عه‌ره‌بی و كوردی زمانی رەسمین له وڵات‌دا. هه‌روه‌ها مافی هه‌موو هاووڵاتییه‌كی عێراقیشه به‌زمانی دایك بخوێنن توركمانی و سریانی و ئه‌رمه‌نیش هه‌مان ئه‌و مافه‌یان هه‌یه.
نووسه‌ر و ئه‌كادیمستی كورد د. شه‌فیق قه‌زاز بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "له مێژووی عێراقدا هه‌موو شتێكی گه‌لی كورد دوا كه‌وتووه، به رەسمی ناساندنی زمانی كوردی، كارێكی باشه. هه‌رچه‌نده ئێمه‌ی كورد پرسی گه‌وره ترمان هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا و حكومه‌تی عێراق، بۆنموونه كێشه‌ی ماده‌ی 140 و جێبه‌جێ كردنی حوكمی فیدراڵی له لایه‌ن به‌غداوە هەیە. له‌وه ده‌چێ ناوه‌ند هه‌وڵ بدا بهشتی بچووك پینه‌و په‌ڕۆی شتی گه‌وره بكا."
قه‌زاز بۆچوونی وایه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای زمان له لایه‌ن به‌غداوه، وه‌ك ماده‌ی 140 ی لێ بكه‌ن، هیچ بەهایەكی نابێ، چونكه كورد رابردوویه‌كی خراپی له‌گه‌ڵ یاسا و به‌ڵێنی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا هه‌یه.
شه‌فیق قه‌زاز جیا له‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای كوردستان بووه. سیاسییه‌كی دیاریشه له سه‌ر ئاستی كوردستان، له‌كابینه‌ی سێ و چواری حكومه‌تی هه‌رێم وه‌زیری یارمه‌تی و هاوكاریی مرۆڤایه‌تی بووه. ئه‌و ره‌خنه له حكومه‌تی ئێستای به‌غدا ده‌گرێ كه‌مته‌رخه‌مه له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان.
قه‌زاز گوتی: "ئێستا به یاسا زمانی كوردی شان به‌شانی زمانی عه‌ره‌بی زمانێكی رەسمی ده‌بێ به‌رپرسانی كورد له به‌غدا به‌جدی كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌وڵی بۆ نه‌ده‌ن، هیچ شتێ ناڕوات به‌رێوه، مه‌سه‌له‌ی زمانه كوردیه‌كه‌ش وه‌ك پرسه‌كانی تری لێ دێت كه به‌غدا خۆی نه‌كردووه به‌خاوه‌نی یاسا و بڕیاره‌كان، مه‌سه‌له‌ی زمانی كوردیش جێبه‌جێ نه‌كرێ، هاووڵاتی كورد زیان ده‌كا له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان. چونكه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ به‌زمانی كوردیش بخوێنن و شاره‌زابن."
ساڵی 2003 پاش رووخانی رژێمی به‌عس و دامه‌زراندنی حكومه‌تی نوێی عێراق له ساڵی 2005، به‌جۆرێك زمانی كوردی له به‌غدا ته‌نیا له‌سه‌ر ماڵپه‌ری په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار كاری پێكراوه.