كۆبانێ
هه‌شت رۆژه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان چوونه‌ته ناو شاری كۆبانێ بۆ هاوكاریكردنی چه‌كدارانی كورد له دژی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام ناسراو به‌داعش و هه‌روه‌ها شان به‌شانی چه‌كدارانی رۆژئاوا و پێشمه‌رگه، سوپای سوریای ئازادیش ده‌جه‌نگن.
به‌رپرسانی سه‌ربازی كورد له شاری كۆبانێ دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه چه‌كدارانی داعش كۆنترۆڵكردنی شاری كۆبانێیان زۆر لامه‌به‌ست بووه، بۆیه به‌هه‌موو توانایانه‌وه كه چه‌كی قورسیشیان به‌كارهێناوه، هێرشیان بۆ سه‌ر كۆبانێ هێناوه. سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی زیانیان له كۆبانێ داوه، به‌ڵام له ئێستادا هاوسه‌نگی هێز له شاره‌كه بۆ قازانجی كورد گۆڕاوه.
له‌مباره‌وه فه‌رمانده‌ی یه‌كینه‌كانی هێزی پاراستن گه‌ل (یه‌په‌گه) دژوار خه‌بات له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "زیاتر له‌ساڵ و نیوێكه چه‌كدارانی داعش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كۆبانێ و ئامانجیان كۆنترۆڵكردنی ئه‌م شاره بووه. سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی له‌م دوو مانگه‌ی دوای تیرۆریستان چه‌كی قورسیان به‌كارهێنا له‌دژی شه‌ڕوانان، به‌ڵام هێزه‌كانی یه‌په‌گه قاره‌مانانه وه‌ڵامی هێرشهكانیانی دایه‌وه".
دژوار خه‌بات له‌و گفتوگۆ كورته‌ی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو زیاتر باسی له شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی یه‌په‌گه و چه‌كدارانی داعش كرد و گوتی: "شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان ئێمه و داعش ماویه‌كی زۆره به‌شه‌و و رۆژ به‌رده‌وامه، به‌ڵام له‌م حه‌فته‌ی دوایی دا هاوسه‌نگی شه‌ڕ گۆڕا و خۆشبه‌ختانه ده‌ستپێشخه‌ری به‌ره‌كانی شه‌ڕ كه‌وتۆته ده‌ست هێزه‌كانمان و به قازانجی ئێمه‌یه."
دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی بڕیاری ره‌وانه‌كردنی هێزی پێشمه‌رگه درا بۆ هاوكاری چه‌كدارانی كورد له شاری كۆبانێ، ئێستا به‌رپرسانی یه‌په‌كه كه تاكه هێزی شه‌ڕكه‌ری كورده له كۆبانێ، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هاوسه‌نگی هێز له شاره‌كه بۆ قازانجی كورد گۆڕاوه.
له‌باره‌ی گه‌یشتنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و شاره دژوار خه‌بات گوتی: "له‌گه‌ڵ هاتنی برایانی پێشمه‌رگه هاوسه‌نگی به‌ره‌ی شه‌ڕ به یه‌كجاری گۆڕا و له ئێستادا به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه شه‌ڕی تیرۆریستان ده‌كه‌ین."
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی یه‌په‌گه باسی له قۆناغی شه‌ڕی ئێستای كۆبانێ ده‌كات له دوای هاتنی پێشمه‌رگه و گوتی: "شه‌ڕ هێشتا به‌رده‌وامه و تیرۆریستانی داعش رووبه‌ڕووی شكستی زۆر گه‌وره بوونه‌ته‌وه، له‌ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه زۆر لاواز بوون و ئێستا هاوسه‌نگی هێز به‌قازانجی كورد گۆڕاوه."
هه‌ر له‌وباره‌وه عه‌قید ئه‌حمه‌د گه‌ردی یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له كۆبانێ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "هێزی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی و به بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان هه‌شت رۆژه له كۆبانێیه، كۆبانێ ماڵی هه‌ر كوردێكه و ئێمه‌یش بۆ پاراستنی ماڵی كورد هاتووینه‌ته ئێره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌رشانمانه به‌رگری له خاكی خۆمان بكه‌ین".
گه‌ردی له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا گوتی: "له‌گه‌ڵ براكانمان له یه‌په‌گه و سوپای ئازادی سوریا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ته‌واومان هه‌یه و له دژی تیرۆریستانی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ین، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كۆبانێ له تیرۆریستان پاك ده‌كه‌ینه‌وه."
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "ئێمه له‌سه‌ر داوای یه‌په‌گه و به فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی هاتووینه‌ته كۆبانێ. هێزه‌كانی یه‌په‌گه پێویستیان به چه‌كی قورس هه‌بوو. ئه‌م هێزه‌ی ئێمه كه هاتۆته كۆبانێ، پاڵپشتی ته‌واوی به‌ره‌كانی شه‌ڕ ده‌كه‌ین له‌دژی داعش."
شان به‌شانی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و پێشمه‌رگه، سوپای سوریای ئازاد و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه) له‌ناو كۆبانێ له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕن، ئه‌وان له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی چه‌كدارانی كورد و داعش رۆڵی به‌رچاویان گێڕاوه.
له‌مباره‌وه فه‌رمانده‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان یه‌په‌ژه هه‌بون درێك، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له به‌شداری چالاكی ژنان له به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌دژی چه‌كدارانی داعش كرد و گوتی: "ئێمه وه‌كو یه‌په‌ژه له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕداین، ئه‌ندامانمان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی یه‌په‌گه و هێزی پێشمه‌رگه له یه‌ك سه‌نگه‌ری به‌رگریدان. ئه‌ندامانی ئێمه زۆرتر كاری ئاماده‌كردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌كه‌ن."
فه‌رمانده‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان باسی له‌وه‌ش كرد كه له شه‌ڕی كۆبانێ هێزی ژنان توانیان بۆ جیهانی بسله‌مێنن كه ژنان ده‌توانن رۆڵی به‌رچاو بگێڕن له شه‌ڕ و به‌رگریكردندا.
ئه‌و هێزانه‌ی له كۆبانێ كۆبوونه‌ته‌وه له‌یه‌ك به‌ره دژی چه‌كدارانی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن، هه‌ر یه‌كه‌یان جل و به‌رگی تایبه‌ت و ئاڵای خۆیان به‌رزكردۆته‌وه. پێشمه‌رگه‌ش وه‌كو چه‌كدارانی یه‌په‌گه و سوپای ئازاد ئاڵای كوردستانیان هه‌ڵكردوه.