واشینتۆن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زێباری كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئه‌مریكای كردووه، كۆبوه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له باره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه دوێنێ ئه‌نجامدراوه راگه‌ینراوێكی بڵاو كرده‌وه و به پێ ئه‌و راگه‌ینراوه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ر دوولا باسی بارودۆخی عێراق و دا‌و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان كردووه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه: "ده‌بێ هاوكاری به‌هێز و به‌رفراوان له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا درێژه‌ی هه‌بێ و ئه‌مریكا سووره له سه‌ر پرس و ته‌وه‌ره هاوبه‌شه‌كانی هه‌ر دوولا به‌رده‌وامی به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان واشنتۆن و به‌غدا بدات."
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی بارودۆخی سوریا كراوه و جۆن كیری ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌مریكا بۆ چاره‌سه‌رییه‌كی سیاسییانه له سوریا هه‌وڵی زۆری داوه و له‌و هه‌ڵانه‌شی به‌رده‌وام ده‌بێ.
كیری رایگه‌یاندووه: "ئه‌مریكا له په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی له سوریا و زیادبوونی توندوتیژییه‌كانی عێراق و په‌یوه‌ندی نێوان قه‌یرانی سوریا و توندوتیژییه‌كانی عێراق نیگه‌رانه."
جۆن كیری داوای له حكومه‌تی عێراق كردووه رێوه‌شوێنی سه‌ربازی له به‌رامبه‌ر رژیمی ئه‌سه‌د بگرێته به‌ر و فشار بخاته سه‌ر ئه‌و رژێمه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی جدی بۆ دۆزینه‌وه چاره‌سه‌ری سیاسییانه‌ی وڵاتی خۆی بهاوێژێ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زێباری بۆ توركیا كردووه و رایگه‌یاندووه: "بۆ به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و توركیا و به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و ئارامی له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌و سه‌ردانه سه‌ردانێكی زۆر گرنگبوو بۆیه ئێمه وه‌كو ئه‌مریكا پشتگیری له‌و سه‌ردانه ده‌كه‌ین."
كیری خۆشحاڵی خۆی له به‌رامبه‌ر به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له 30 مانگی نیسانی ساڵی 2014 نیشانداوه. زێباری و كیری جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌بێ رێگری له توندوتیژیه‌كانی گروپ و لایه‌نه توندڕه‌وه‌كان بكرێ.