به‌غداد
له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو هاوخه‌می ووڵاته‌كه‌ی بۆ په‌لامار و هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی تیرۆرستان بۆسه‌ر گه‌لی عێراق ده‌ربڕی و گوتی: "رژانی هه‌ر دڵۆپه خوێنێك له‌عیراق ئێمه دڵته‌نگ ده‌كات و له‌دڵه‌وه هاوبه‌شی خه‌می گه‌لی عێراقین، توركیا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتویانی عێراق بۆ كاری هاوبه‌ش له‌بواره‌كانی ووزه و ئابوری و بازرگانی و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده ده‌كات."
به‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق دادوئۆغلو گوتی: "دوو مانگه له‌هه‌وڵداین بۆ دیاریكردنی كاتی ئه‌و سه‌ردانه و توانیمان له واده‌ی خۆیدا دیداره‌كان ساز بكه‌ین، ئه‌مرۆش له‌گه‌ڵ زێباری پلانی داهاتوومان تاوتوێكرد، په‌نا به‌خوا له‌ناوه‌راستی ئه‌م مانگه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌مان وه‌ڵامی داوه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌رێز ئوسامه نوجێفی ده‌داته‌وه و كه مانگی ئه‌یلولی رابردوو بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا به‌رێز جه‌میل چیچه‌كی ناردبوو "
داودئۆغڵو راشیگه‌یاند: ده‌سته‌ی ته‌كنیكی كاری توركیا و عێراق به‌مه‌به‌ستی به‌رێوه‌بردن و ئاماده‌كاری كاری هاوبه‌شی ستراتیژی كۆده‌بنه‌وه. دوای ته‌واوبونی كاره‌كانی، رێكخه‌ری كاری ستراتیژی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌رێز نوری مالكی سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره ده‌كات بۆ كۆبونه‌وه له‌سه‌ر كاره ستراتیژیه‌كان، پاشان وه‌زیرانی هه‌ردو وڵات سه‌ردانی فه‌رمی بۆ تاوتوێكردنی بواره‌كانی ووزه، گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گومورگ و بابه‌ته‌كانی دیكه دهستپێكهدهن لهسهردانهكهشماندا باسمان له‌زیادكردنی ده‌روازه و خاڵه سنوریه‌كان و گه‌شتی ئاسمانی و دروستكردن و به‌هێزكردنی هێڵی ئاسنی كرد، چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی گرنگیشمان به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات تاوتوێكرد ، دوای گفتوگۆكردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان هه‌وڵده‌ده‌ین له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانتری نێوان وه‌زیره‌كانی هه‌ردولا بریار له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پرۆژكان بده‌ین.
داودئۆغڵو هه‌روه‌ها باسی لهگۆڕانكاریهكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و رۆڵی وڵاته‌كه‌ی كرد .
ئۆغڵو له‌باره‌ی بڕیاردان له‌سه‌ر داهاتووی عێراق گوتی " گه‌لی هه‌موو وڵاتێك خۆیان بریار له‌سه‌ر داهاتووی وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن، هیچ لایه‌نێك ناتوانێت جگه له گه‌له‌كه‌ی بریار بدات، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت له‌رێگای سه‌قامگیری و ئاشتی برایه‌تیه‌وه ئاشایش بۆ ناوچه‌كه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، كێشه‌ی سوریا كاردانه‌وه و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌ت وڵاتانی توركیا و عێراق و لوبنان و ئوردن هه‌یه له‌م روه‌وه گرنگیه‌كی زۆر به‌سازدانی كۆنگره‌ی جنێڤ دوو و به‌شداریكردنی وڵاتانی دراوسێ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی سوریا ده‌ده‌ین."
ئۆغڵو له‌درێژه‌ی گوته‌كانیدا باسی له‌پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق كرد و گوتی " به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به‌دروستكردنی فیتنه و ئاژاوه ناده‌ین، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك شان به‌شانی عێراق رووبه‌رووی ئاژاوه گێران ده‌بینه‌وه و هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق نابینین. پێویسته زیاتر كاربهكهین بۆ سه‌قامگیركردن و پته‌وكردنی برایه‌تی و ئاشتی له‌عێراق"
له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌كردنه‌وه‌ی لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ له‌نێوان وڵاته‌كه‌یی و توركیا كرد.
زێباری گوتی: "له‌ماوه‌ی ڕابردوودا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانمان ساردبوونه‌وه‌یه‌كی پێوه‌دیار بوو، به‌ڵام ئێستا لاپه‌ره‌یه‌كی نوێمان هه‌ڵداوه‌ته‌وه و ئێستاش توركیا و عێراق په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر جیاواز و گرنگیان به‌ستوه"
زێباری راشیگه‌یاند: توانیمان له‌گه‌ڵ به‌رێز داود ئۆغڵو له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و كاری سیاسیه‌وه په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌مان ئاسایی بكه‌ینه‌وه و بیگه‌یه‌نینه ئاستێكی باش بۆ دوباره ئه‌كتیڤكردنه‌وه‌ی كاره هاوبه‌شه‌كانی نێوانمان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
زێباری هه‌روه‌ها باسی له كاره هاوبه‌شه‌كانی بواری كشتوكاڵ و ئاودێری و وزه‌ش كرد له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا كرد .
له‌پرسیارێكی ڕۆژنامه‌واناندا له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی ئاو له نێوان عێراق و توركیا، داودئۆغڵو گوتی: " ئاو مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر خۆشه‌ویسته لامان و مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاڵوگۆری ستراتیژی نیه، ده‌بێ ئاو خاكی عێراق به‌پیت بكا، له‌م روه‌وه سه‌یری مه‌سه‌له‌ی رێكه‌وتنی ئاو ده‌كه‌ین له‌نێوان هه‌ردوو وڵات، مه‌سه‌له‌ی ئاو ته‌نها رێككه‌وتن و دابه‌شكردنی نییه، به‌ڵكو چۆنیه‌تی به‌كارهێنانیه‌تی"
داودئۆغڵو له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامه‌وانان له‌باره‌ی ده‌ركه‌وتنی گروپه توندڕه‌وه‌كان له سوریا گوتی: " كاریگه‌ری مه‌زنی ره‌وشی سوریا له‌سه‌ر توركیا و عێراق هه‌یه ، بۆیه هه‌ردو وڵات مافی خۆیانه باس له‌ره‌وشی سوریا بكه‌ن".
داودئۆغڵو گوتیشی: "كاتێك سه‌دام حوسێن شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی كیمیا بارانكرد، باوه‌شمان بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه كرده‌وه، به‌هه‌مان شێوه ئه‌مرۆش باوه‌ش بۆ برا سوریه كانمان ده‌كه‌ینه‌وه، هاوكاری توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ گروپه توندڕۆكان ناڕوات، نه له توركیا و نه له ناوچه‌كه رێگه به شه‌ڕ و توندوتیژی ناده‌ین ئه‌و گروپانه‌ی باسی لێوه‌ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردودا ده‌ركه‌وتون، دوور و نزیك په‌یوه‌ندیان به توركیاوه نیه، گه‌وره‌ترین هه‌ره‌شه بۆ ئێمه ده‌ركه‌وتنی ئه‌م گروپه توندڕه‌وانه‌یه، به‌هۆی رژێمی سوریاوه هاتونه‌ته دروستبوون، ئێمه ده‌زانین ئه‌وانه‌ی له ئه‌بوغرێب هه‌ڵاتون چونه‌ته نێو ئه‌م گروپانه، مێژوو زاڵمی زۆری دیوه ، به‌ڵام تائێستا زاڵمێكی وه‌ك رژێمی سوریای نه‌دیوه كه‌تاوان له دژی گه‌له‌كه‌ی ئه‌نجام بدات ، توركیا پاڵپشتی هیچ وڵاتیكی نه‌كردوه و ناكات كه توندوتیژی دژی گه‌له‌كه‌ی به‌كاربهێنێت"