برۆکسل – AA
سێرگی لاڤرۆڤــ، وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێ رێککەوتنی ئێران و وڵاتانی گروپی ٥+١ رێگرە لە بەردەم ئێران بۆ بەدەستھێنانی چەکی ئەتۆمی، بۆیە پێویستە ئەمریکاو ئەوروپاو دەستبەرداری سیستمی دژە موشەک ببن.
لاڤرۆڤ بۆ بەشداریی کردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە شاری برۆکسلە، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان گوتی:" لەدوای رێککەوتنەکە، ئیتر ھیچ بیانوویەک نامێنێ بۆ جێگیرکردنی سیستمی دژە موشەکی."
ئەمریکا پێی وایە سیستمی بەرگریی دژە موشەک، وڵاتانی ئەندامی ناتۆ و ھاوپەیمانانی لە ھەموو ھەڕەشەیەکی ئێران دەپارێزێ. روسیا بەردەوام دژی جێگیرکردنی ئەو سیستمە راوەستاوە.