هه‌ولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شه‌ممه 12ی شوبات دوای کۆبوونەوەیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی شاری دیاربەکر له‌یلا زانا و په‌رله‌مانتار و جێگری سه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په سڕی سوره‌ییا ئۆنده‌ر له نووسینگه‌ی به‌ده‌په له شاری هه‌ولێر، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی نامه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌نجام دا.
سه‌ره‌تا له‌یلا زانا گوتی: "زۆرجار هاتوومه‌ته هه‌رێمی كوردستان و زوو سه‌ردانی ئێره‌م كردوه، شتێكی ئاسایی بووه به‌ڵام سه‌ردانی ئه‌مجاره‌م بۆ كوردستان سه‌ردانێكی مێژووییه، چونكه په‌یامی سه‌رۆك عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانمان گه‌یاندۆته سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان. به‌پێچه‌وانه‌وه په‌یامی به‌ڕێز بارزانی ده‌گه‌یه‌نینه به‌ڕێز ئۆجه‌لان".
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.