Abdullah Shukur,Sarmand Hameed
12 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2016
حومس
نەتەوە یەکگرتووەکان ١٠ بارھەڵگری ھاوکاری مرۆیی بۆ ناوچەی حولای پارێزگای حومس رەوان کرد.
ھاوکات بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە ناوخۆییەکان بەدەستیکەوتووە، نەتەوە یەکگرتووەکان ١٠ بارھەڵگری ھاوکاری مرۆیی کە پێکھاتووە لە خۆراک و پێداویستی کارەبایی و چەندین پێداویستیی دیكە، بە ھەماھەنگی مانگی سووری سووریا و رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی رەوانەی ناوچەی حولا کردووە کە لە ژێر گەمارۆی ھێزەکانی رژێم دایە.
راشگەیەندرا کە ئەو ھاوکارییە مرۆییە رادەستی ئەنجوومەنی شارەوانی حولا کراوە بۆ ئەوەی بەسەر ھاووڵاتیان دابەش بکرێت.