Zana Natık Kerem
03 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2023
ھەولیر – AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی لە پەیامێکدا بەبۆنەی رۆژی جیھانیی رۆژنامەگەریی رایگەیاند کە پشتیوانی لە ئازادی و سەربەخۆیی رۆژنامەگەریی دەکەن و بە مافێکی سەرەکیی و گرنگی لە دانانی بناغەکانی دیموکراسییدا لەقەڵەمدا.
محەمەد حەلبوسی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، پەیامێکی بەبۆنەی رۆژی جیھانیی رۆژنامەگەریی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە "لە رۆژی جیھانیی رۆژنامەگەرییدا، پێزانینی زۆرمان بۆ رۆژنامەنەوانانی وڵاتەکەمان ھەیە کە دڵسۆزانە کاردەکەن لە پێناو گواستنەوە و بڵاوکردنەوەی زانیاریی و ھەواڵیی باوەڕپێکراو، ھەروەھا لەم رۆژەدا، قوربانیدانەکانی رۆژنامەوانان وەبیر دەھێنینەوە کە لە پێناو گەیاندنی راستییدا پێشکەشیان کردووە".
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ھەروەھا نووسیوویەتی: "پشتیوانی لە ئازادی و سەربەخۆیی رۆژنامەگەریی دەکەین، چونکە ئەوە مافێکی سەرەکیی و گرنگە لە دانانی بناغەکانی دیموکراسیدا".
لە ساڵی ١٩٩١وە رۆژی سێی ئایاری ھەموو ساڵێک، لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەرۆژی جیھانیی رۆژنامەگەریی ناسێندراوە.