Zana Natık Kerem
30 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند، دەڕواننە ئەوەی کە بەخێرایی پرۆژەریاسای بوودجەی ٢٠٢١ لە ئەنجوومەنی نوێنەراندا، پەسەند بکرێت.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مستەفا کازمی لە میانی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئاماژەی بەوەداوە کە بەھۆی خراپی رەوشەکەوە، بەرەنگارییەکان لە عێراق بەردەوامە و گوتی:
"تێپەڕاندنی بەرەنگارییەکان لە عێراق، پێویستی بە ھاوکاریکردنی ھەمووان ھەیە".
راشیگەیاندووە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ئاماژەی بەوەداوە کە بڕیاری دیاریکردنی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار حکوومەت لێی بەرپرسیار نییە و لەلایەن بانکی ناوەندییە بەپێی دیدێکی ستراتیجیی بڕیاری لەسەر دراوە و گوتی:
"ئومێد دەکەم، ھەمووان لە موزایەدەکردن بە پرسی نرخی دینار بەرامبەربە دۆلار دووربکەنەوە، چونکە کاریگەریی ئەو بڕیارە لەسەر بوژاندنەوەی یەدەگی نەختینە دەرکەوتووە".
بەپێی راگەیەنراوەکە مستەفا کازمی رایگەیاندووە کە دەڕواننە ئەوەی کە پرۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢١ بەخێرایی لە ئەنجوومەنی نوێنەراندا، پەسەند بکرێت، چونکە ژمارەیەک بڕگەی تایبەت بە چارەسەرکردنی پێداویستییەکانی چینی ھەژار، ھەروەھا پاڵپشتیکردن لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ ھاووڵاتییان لەخۆدەگرێت.
باس لەوەشکراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی گوتوویەتی: "وەزارەتەکانی ناوخۆ و دەزگای ئاسایی نیشتمانییمان راسپاردووە کە چاودێری رەوشی بازاڕ بکەن و رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بە ئامانجی بەرگرتن لە بەرزکردنەوەی نرخی خۆراک لەلایەن ژمارەیەک بارزگانی چاوچنۆکەوە".