دیاربەکر
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی لە ھۆتێلی گرین پارک گوتی: "ھاتنم بۆ دیاربەکر پشتگیریکردنە لە پرۆسەی ئاشتی. ھاتنێکی باشەو دڵخۆشین بە ئەنجامەکەی."
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەدرێژەی قسەکانیدا گوتی: "رۆژێکی مێژوویی یە."
لەبارەی ئەو گۆڕانکارییانەی بەھۆی قۆناغی چارەسەری و پرۆسەی ئاشتییەوە لە تورکیا بەدی ھاتووە گوتی: "ھەموو بینیمان دوای قۆناغی چارەسەری چ گۆڕانکارییەک لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرھەنگیی تورکیا، بەتایبەتی لەمەڕ کوردەکان روویداوە".