سلێمانی
کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی (مەلا بەختیار) ئەمڕۆ دوای ئەوەی دەنگیدا، لە لێدوانێکیدا گوتی "دوای بەسەرچوونی ماوەی بانگەشەی ھەڵبژاردن ئیدی ھەموومان دەبێ ئارام ئارام بێین دەنگ بدەین، ھەموو لیستە سیاسییەکانیش دەبێت لەدوای ئەم چرکەساتە، ئەنجامەکەی چۆن بێ، قبوڵی بکەین".
ھەروەھا گوتی "وەک یەکێتی لەم چرکەساتە بەدواوە، چاومان لەچارەسەرکردنی کێشەکانە، چاومان لە کۆتاییھاتنی قۆناغی رابردوو و دەستپێکردنی قۆتاغێکی سیاسیی نوێیە لەنێوان ھێزە سیاسییەکان، لەناو کێشمە کێشە سیاسییەکان و ھەنگاونان بۆ ئایندەیەکی باشتر".