عەنتاب
وەزیری دەرەوەی دانیمارک (ڤیلی سۆڤندالڕ) سەردانی کامپێکی ئاوارە سورییەکانی لە تورکیا کرد, لەوێ چووە لای چەند خێزانێکی نێو چادرەکان و لە نزیکەوە لەگەڵیاندا دوا.
سۆڤنداڵ ناردنی ھێزی بۆ سوریا پەیوەست کرد بە ئەنجامی چارەسەرە سیاسییەکانی ناوخۆی ئەو وڵاتە, ھەروەھا ئەو بڕیارەی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکانیش بە بڕیارێکی سەخت وەسف کرد.
لەبارەی یارمەتییەکانی تورکیا بۆ ئاوارەکان گوتی "ئێمە دەستخۆشی لە تورکیا دەکەین, جێکردنەوەی ئەم ھەموو ئاوارەیە کارێکی قورسە, ئەم ھەڵوێستەی تورکیا لەبیر ناکرآ. ئێمەش بڕیاری ھاوکاریکردنی ئەم ئاوارەیانەمان داوە, ئەوان ئێستا پێویستییان بە ئاوی پاک و خۆراک و خزمەتگوزاریی تەندروستی ھەیە, لەسەرووی ھەمووشیانەوە پێویستییان بە چارەسەری کێشە ناوخۆییەکانیانە, بۆیە ئێمە لەگەلڕ ھەمووان دادەنیشین تاکو دەگەینە ڕێگەچارەیەک بۆ دەربازکردنی ئەو وڵاتە لە قەیرانەکانی."