ھەولێر - AA
لەو نامەیەدا کە لە پەیجی بەھمەنی قوبادی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، قوبادی ھۆشداریی داوەتە سەرکۆماری ئێران کە ناڕەزایی خەڵکی کورد لەوانەیە سەربکێشی بۆ کاردانەوەی توند، بۆیە خوازیارە ئێران ئەو "شەپۆلی ئیعدامکردنانە" رابگرێ.
دەقی نامەی بەھمەنی قوبادی بۆ سەرکۆماری ئێران:
ئاغای رۆحانی
ھێشتا پۆستەری پڕوپاگەندەکانی رۆژانی ھەڵبژاردنتان بە سەر دارودیواری شارەکاندا دەشەکانەوە کە ھەواڵی لە سێدارە دانی لاوانی بێ تاوانی ئە م وڵاتە بزە ی شادمانی و سەرکەوتنی لە لێوی جەماوەر دزی و تەواو بەڵێنە کانی ئێوەی کردە ناھۆمیدی.
ئێعدامەکانی ئەم دواییە لە ئێر ان و بە تایبە ت کوردستان ئێش و مەئەسات بەرۆکی ئەم خەڵکە خەمبارەی گرت و زامەکۆنەکانی ساڵانی ئەشکەنجە و ئێعدامی کولاندەوە.
دوێنێ بوو دەنگتان ھەڵبڕی کە: ھیواتان دیتنی ئێرانێکی بەری بێ لە زیندانی. بەڵام پێموایە ڕەوتی خاڵیکردنەوەی زیندانەکان و نە بەڕەھە ندی ئازادی کە بە ژێر داری سیدارەکان کۆتاییان پێھات، ھە تا وتەکانی دوێنێ ترتان لە کەمکردنەوەی مەوداکان و لە ناوبردنی فەزای ئاسایش لە وڵاتدا.
ھەمان گوتاری ناو بۆشی پروپاگەندەیی ھەمیشە باوی ھاوتاکانتان بووبێ کە ھیواکانی جەماوەری دڵ پڕ لە ناسۆری ئێرانی بە گەمە گرتبوو، دەنا دەنگی ئەوان وەک خۆتان دەڵێن: ئەرێ وتنێک بوو بەمیانەڕەوی و عەقڵانییەتێک کە لە سایەی ئەودا ئارامبوونەوە ی دۆخی ئاڵۆز و کاریگەریی لە سەر ڕەوتی کاروباری ناوخۆیی بەشێوەی سازێنەر و ئیجابی مسۆگەر بکەن.
داواتان لێدەکەم: بە زووترین کات فەرمانی وە ستاندنی ئێعدامەکان بدەن و دەرفەتی دادگایی داوەرانە بۆ تەواوی زیندانیانی سیاسی بڕەخسێنن. بە سەرکوت و زەبر و ئێعدام، داھاتوویەکی پڕ لەوھم و مە ترسی لە ئێراندا تەشەنە پێ مەدە ن؛ دەنا ئەو بزووتنەوەی کە لە کۆڵانی شارەکانی کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێران لە بریسکانەوە دایە، ھە مدیسان گەشە دەستێنێ و دەبێتە گۆپاڵێک بۆ پژاندنی مێشکی تاریکی دەسەڵاتتان.
بە ھمەنی قوبادی
۱۷ رەزبەری ۲۰۱۳