ئیستانبوڵ
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا نو‌عمان كورتولموش له دوای به‌شداریكردنی له كۆنفرانسێكی شاری ئیستانبوڵ، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
كورتولموش له‌باره‌ی نه‌ورۆزه‌وه رایگه‌یاند كه ئه‌مه جه‌ژنی گه‌لانی ئه‌م خاكه‌یه و مژده‌به‌خشی هاتنی به‌هار و ئاشتی و برایه‌تییه.
ناوبراو گوتیشی: " بەهیوام نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له توركیا ببێته هۆكارێك بۆ به‌هێزكردنی برایه‌تی و ده‌ستپێكێكی نوێ له قۆناغی چاره‌سه‌ریی".
كورتولموش له‌باره‌ی بهفەرمیكردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز له توركیادا گوتی: "ئه‌م بابه‌تانه مایه‌ی تاوتوێ و بیركردنه‌وه‌یه، وڵاتانێكی زۆر یادی ئه‌م جه‌ژنه ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مانه داواكاری كۆمه‌ڵگه‌ن، چه‌ند بابه‌تێكن به‌هۆی مه‌رجی سیاسییه‌وه دێته ئاراوه. ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كان گونجاو بن ده‌توانرێت نه‌ورۆز بكرێته جه‌ژنێكی فەرمی له توركیا".