ھەولێر
لەمبارەیەوە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق مەحمود عوسمان بۆ AA گوتی: "بڕیار وایە ئەمرۆ ئوسامە نوجێفی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستانی عێراق بکات و لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی کۆببێتەوە."
مەحمود عوسمان ھەروەھا گوتی: "چاوەڕوان دەکرێت بابەتی کۆبوونەوەی نێوان نوجێفی و بارزانی گفتۆگۆکردنی یاسای ھەڵبژاردنی عێراق و پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و عێراق و رەوشی ناوچەکە بەشێوەیەکی گشتی بێت."