Sarmand Hameed
04 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2023
ھەولێر – AA
سه‌رۆکی هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە له رێككه‌وتنى نێوان حكوومه‌تى فیدڕاڵی عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و ئومێدی خواست رێککەوتنەکە وه‌ک خۆى جێبه‌جێ بكرێت و ببێته ده‌ستپێكى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه‌ش.
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی سه‌رۆکی هه‌رێمى كوردستاندا هاتووە "به خۆشحاڵييه‌وه پێشوازى له ڕێككه‌وتنى ئه‌مڕۆى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان".
نێچیرڤان بارزانی ستايشى رۆڵى سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و سه‌رۆكی حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، مەسرور بارزانی کردووە كه به گيانێكى ئه‌رێنى بۆ چاره‌سه‌رى، توانييان بگه‌نه لێكگه‌يشتن و رێككه‌وتن و ده‌ستخۆشی لێکردوون.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوکات سوپاس و پێزانين بۆ تيمه‌كانى هه‌ردوولا ناردووە كه گفتوگۆيه‌كى سه‌ركه‌وتوويان به‌ڕێوه‌بردووە و ئه‌م رێككه‌وتنه‌ى لێكهوتهوه و هیوای خواستووە کە رێککەوتنەکە وه‌ک خۆى جێبه‌جێ بكرێت و ببێته ده‌ستپێكى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه‌ش.
لە کۆتایی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی هاتووە "دووپاتى دهكهينهوه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه ئاماده‌يه بۆ چاره‌سه‌ر به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كه له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و ده‌بێته هۆى سهقامگيريى سياسى و ئابووريى وڵات".
ئەمڕۆ سێشەممە، بە چاودێری سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، رێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان واژوو کرا.