Sarmand Hameed
10 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2019
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی ئیمارات و سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی ڕاپه‌ڕاندنی ئیماره‌تی ئه‌بو زه‌بی، محه‌مه‌د بن زاید دوايين پێشهاته‌کانی دۆخی عێراقیان تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى سياسى و ئه‌منى له عێراق و ناوچه‌كه كرده‌وه.
ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه له ئه‌بو زه‌بى، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا نێچيرڤان بارزانى و محه‌مه‌د بن زايد، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ديالۆگى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، خواستى هه‌ردوولا بۆ چۆنيهتيى په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كان، ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كه‌رتى تايبه‌تى ئيماراتى له هه‌رێمى كوردستان و له‌وێشه‌وه بۆ ته‌واوى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌يان خسته به‌ر باس و گفتوگۆ.
پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، مه‌ترسى له ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر و گرنگيى هه‌ماهه‌نگيى ناوچهيى و نێوده‌وڵه‌تىی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى و چه‌ند پرس و بابه‌تێكى ديكه‌ى مايه‌ى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
جێی ئاماژەیە ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته ئه‌بو زه‌بی له ئیماراتی عه‌ره‌بیی یه‌کگرتوو.
هەریەک لە بەڕێوەبەری نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی هەرێم، کەریم شنگالی و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، فەوزی هەریری یاوەری نێچیرڤان بارزانی دەکەن لە سەردانەکەیدا بۆ ئەبوزەبی.