Sarmand Hameed
28 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2020
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، جێنين هینیس - پلاسخارت كرد.
ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه نوێنه‌رى رێكخراوى ته‌ندروستيى جيهانى له عێراق، ئه‌دهه‌م ئيسماعيل ئاماده‌ى بوو، هه‌ردوولا دۆخى سياسيى عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى فيدراڵ و دوايين پێشهاته‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنايان تاوتوێ كرد.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كردووەته‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى دابينكردن و پاراستنى مافه دهستوورييهكانى، پشتگيرى له مسته‌فا كازمى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى فيدراڵيى عێراق ده‌كات و هيواى خواست بتوانيت له واده‌ى دياريكراوى خۆي‌دا حكوومه‌ته‌كه‌ى پێكبهێنێت، هه‌روه‌ها رۆڵى نوێنه‌رايه‌تيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانى له عێراق بۆ هاوكاريى عێراقييه‌كان له پرسى پێكهێنانى حكوومه‌ت و راستهڕێكردنى دۆخى سياسيى وڵات به‌رز نرخاند.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا دۆخى داراييى عێراق و بڕينى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستانيان له‌لايه‌ن حكوومه‌تى فيدراڵى عێراقه‌وه خسته به‌رباس و له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان جه‌ختى له‌وه كردووەته‌وه كه ناكرێت مووچه و شايسته داراييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكرێنه پرسێكى سياسى و ئه‌م هه‌نگاوه‌ى به‌غداى به كارێكى ناده‌ستوورى و ناياسايى له قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها داواى له نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كرد كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌يه له‌گه‌ڵ به‌غدا، رۆڵى خۆى بگێرێت.
دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌نگاوه‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه تيايدا نوێنه‌رى رێكخراوى ته‌ندروستيى جيهانى چۆنيهتيى مامه‌ڵه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى پهتاكهى له‌لايه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌رز نرخاند و له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له عێراق سوپاس و ده‌ستخۆشییان له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان كرد، سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانی سوپاسى رێكخراوه‌كه‌ى كرد بۆ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.