Sarmand Hameed
16 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2020
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له جێگرى سه‌رۆكوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، قوباد تاڵه‌بانى كرد.
بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوهيەکەدا كه جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، جێگرى سه‌رۆكوه‌زيرانی هەرێمی کوردستان پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دوایين بەرەوپێشچوونەکانی گفتوگۆى هەولێر ـ بەغدا پێشكه‌ش كرد و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرايه‌وه كه هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بەوەی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ بەغدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.
بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، دۆخی سیاسی و ئابووری و هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه تيايدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكوه‌زيران جەختیان لەسەر پێویستیی هەماهەنگيی زیاتری نێوان لایەنەكان و تهبايى بۆ تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌يرانه‌كان كرده‌وه.