ڤیەننا
رۆژی ھەینی (٢٧ی ئەیلول) کۆبوونەوەی نێوان ئێران و ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی لە نەمسا ئەنجامدرا. دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی دا (ھەرمان ناچارتیس) نوێنەری ئاژانسی وزەی ئەتۆمی، باسی گفتوگۆکانی نێوان خۆی و (رەزا نەجەفی) کردو گوتی " وتووێژمان کرد لەسەر چەندین پرسی جیاواز. وابڕیارە ٢٨ی مانگی داھاتوو دیسان کۆبینەوە".
باڵوێزو نوێنەری ئێران (رەزا نەجەفی) گوتەکانی نوێنەری ئاژانسی ئەتۆمی پشتڕاستکردەوەو گوتی "ھیوادارم بەماوەیەکی کەم لەگەڵ و ئاژانسی وزەی ئەتۆم بگونجێین و بگەینە رێکەوتنێک".
لەبارەی کاریگەریی پێنج ئەندامە ھەمیشەییەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر ئەو کۆبوونەوەیە، نەجەفی بەمجۆرە وەڵامی دایەوە " ھەوڵدەدەین کۆبوونەوەکانی نەمسا بەجیا بەڕێوە ببەین. بەجۆرێ ھیچ پەیوەندییەکی بە نیویۆرکەوە نەبێ".