ماریە ھارف،گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند هیچ بەڵگەیەک لەبەر دەستدا نییە تا بیسەلمێنێ ھێرشکردنە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بنغازی رێکخراوی ئەلقاعیدە ئەنجامی دابێ.
ھارف گوتی: "لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشکردنە سەر باڵێۆزخانەمان لە شاری بنغازی تا ئێستایش بەردەوامە، بەڵام ھیچ زانیاریی و بەڵگەیەک لەبەر دەستدا نییە تا بیسەلمێنێ ھێرشبەران سەر بە رێکخراوی ئەلقاعیدە بن."
رۆژی ١١ی ئەلولی ٢٠١٢، لە ئاکامی ھێرشی چەکداریی بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بنغازی، باڵوێز کریس ستیڤینس و سێ کاربەدەستی دیکەی باڵوێزخانە کوژران.