Muhammet Ali Kemal
27 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2016
هاوسەرۆكی گشتیی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی ئەورووپا مارتین شۆڵز كۆبووەوە.
دەمیرتاش لەچوارچێوەی دیدار و كۆبوونەوەكانی دووەم رۆژی سەردانەكەیدا چاوی بە سەرۆكی پەرلەمانی ئەورووپا مارتین شۆڵز كەوت.
لەدوای كۆبوونەوەیەك كە نزیكەی نیو سەعاتی خایاند، هیچ كەسێكیان روونكردەوەیان نەدا.
دواتر دەمیرتاش لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی سۆسیالیستی پەرلەمانی ئەورووپادا كە بەڕووی راگەیاندنەكاندا داخرابوو، گوتەیەكی پێشكەش كرد.
سەڵاحەدین دەمیرتاش دوێنێ لە میانەی ١٢هەمین كۆنفرانسی یەكێتی ئەورووپا، توركیا و كورد گوتەیەكی پێشكەش كرد و بڕیارە رۆژی هەینی ٢٩ی كانوونی دووەم بگەڕێتەوە توركیا.