قودس
هاوپه‌یمانی نێوان پارتی ئیسرائیل ماڵمانە كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌ڤیگدۆر لیبرمان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له‌گه‌ڵ پارتی لیكود كه بنیامین ناتانیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه له په‌رله‌مانی ئیسرائیل به‌رێوه چوو، تێیدا لیبه‌رمان رایگه‌یاند به‌هۆی جیاوازی بیروڕایانه‌وه ناتوانن به‌رده‌وامی به‌و هاوپه‌یمانێتیه بدەن. لیبه‌رمان هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 2013ی ئیسرائیلی وه‌بیرهێنایه‌وه و ڕایگه‌یاند، پاش هه‌ڵبژاردنه‌كه هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئیسرائیل‌دا، ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی ناتانیاهو گرت، سه‌باره‌ت به به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و موشه‌كانه‌ی كه وا باس ده‌كرێت له كه‌رتی رۆژائاواوە ئاڕاسته‌ی ئیسرائیل كرابن.
هه‌ردوو پارتی ئیسرائیل ماڵمانە و پارتی لیكود له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه‌ی كانوونی دووه‌می 2013 هاوپهیمانیەتییەکیان پێكهێنا.
كاتێ بنیامین ناتانیاهو كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی پێكهێنا، پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به لیبه‌رمان راسپارد، لەکاتێکدا به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دژی ناتانیاهو دۆسییەکەی به‌ڕێوه ده‌برا.